کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی دادەبەزێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ پلەی گەرمی بەراورد بە دوێنێ دادەبەزێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرمییش بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، کەمێک دادەبەزێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەى دووشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ ئەگەرى بوونى تۆزێکى سووک؛ پلەی گەرمییش نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو:

هەولێر : 38 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 38 پلەی سیلیزی

دهۆک : 38 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 41 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 39 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 39 پلەی سیلیزی

سۆران : 36 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 28 پلەی سیلیزی

گەرمیان 42 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share