کەشناسیی هەرێم: ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ ئاسمان نیمچە هەوردەبێت و ئەگەری خۆڵبارینێکی سووک هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان پەڵە هەور بۆ نیمچە  هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سبەینێ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵەهەوری جیاجیا، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە و لە ناوچەکانی باشووری هەرێم کاریگەری زیاتر دەبێت”.

بەرزترین پلەکانی گەرما لە هەولێر45 پلەى سیلیزى، سلێمانی 43 پلەى سیلیزى، دهۆک 43 پلەى سیلیزى، کەرکوک 47 پلەى سیلیزى، هەڵەبجە 44 پلەى سیلیزى، حاجی ئۆمەران 35 پلەى سیلیزى، زاخۆ 44 پلەى سیلیزى، سۆران 43 پلەى سیلیزى و لە گەرمیان 48 پلەى سیلیزى دەبێت.

بابەتی پێشتر

بەریتانیا سزای کارکردنی کۆچبەران لە وڵاتەکەی زیاتر دەکات

بابەتی دواتر

تەندروستیی سلێمانی ئامارێکی لەبارەی سووتاوی لە شارەکە بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ چۆن دەبێت؟

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوا و پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی…
Total
0
Share