ئاسایشی شارەزوور: ئەو پیاوەی هاوسەر و کچەکەی خۆی کوشت دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور رایدەگەیەنێت، ئەو پیاوەی لە هەڵەبجە هاوسەر و کچەکەی خۆی کوشت، دەستگیرکرا.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور ئەو تۆمەتبارەی دەستگیرکرد کە ئەمشەو 6ـی 9ـی 2025، لە پارێزگای هەڵەبجە بە هۆکاری کێشەی کۆمەڵایەتی، کچ و خێزانەکەی خۆی دەکوژێت و دوای رووداوەکە هەڵدێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئاسایشی شارەزوور بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، دەستبەجێ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ئەنجامدا و لە ماوەی کەمتر لە دوو کاتژمێردا، توانییان دەستگیریبکەن؛ هەرچەندە لەکاتی دەستگیرکردنیدا، تۆمەتبار هەوڵی خۆکوشتنی دابوو.

دەشڵێت، لەئێستادا تۆمەتبار دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: وەزارەتی دارایی هەرێم دانی بە هەبوونی ناوی دووبارە لە لیستی مووچەدا نا

پەرلەمانتارێک رایدەگەیەنێت، “وەزارەتی دارایی هەرێم دانی بە هەبوونی ناوی دووبارە لە لیستی مووچەدا نا”. سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی…
زیاتر ببینە

خۆپیشاندان لە كەركوك بەردەوام
لایەنێك “موزایەدەی سیاسی بە خوێنی گەنجی شارەكەوە دەكات”

خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی كەركوك بەردەوامە، خۆپیشاندەران ناڕەزایی لەبارەی تێكدانی دۆخی شارەكە بۆ مەرامی سیاسی دەردەبڕن و دەڵێن، لایەنێكی سیاسی…
Total
0
Share