نوێترین زانیاری لەبارەی لیستی مووچەی مانگی دوو

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی لیستی مووچەی مانگی دووەوە زانیاریی نوێ ئاشکرادەکات و دەڵێت، هیچ کێشەیەکی نەماوە.

دارا سێکانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لیستی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی هەرێم کێشەی نەماوە و ئەو گرفتانەی پێشتر هەبوون کاریان لەسەر کراوە.

لەبارەی وادەی رەوانەکردنی لیستی مووچەی مانگی دوو بۆ بەغداد، دارا سێکانیانی وتی، بڕیاربوو لەم چەند رۆژەدا حکومەتی هەرێم لیستی مووچەی ئەو مانگە بنێرێت و هۆکاری دواکەوتنی ناردنیشی، هەر لای حکومەتی هەرێمی کوردستانە.

هاوکات ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی مووچەی مانگی 12ـی ساڵی رابردووەوە دەڵێت، بەغداد مووچەی ئەو مانگەی ناردووە و حکومەتی هەرێم دەبێت لەبیری ئەوەدابێت ئەو مووچەیە بداتەوە بە فەرمانبەران، بۆیە پێویستە هاوڵاتییان داوای مووچەی ئەو مانگە بکەن و لەبیری نەکەن.

لە کۆتاییەکانی مانگی دووی ساڵی 2025 نزیکدەبینەوە و تائێستا، لیستی مووچەی ئەم مانگە بۆ بەغداد نەنێردراوە؛ ئەمەش لەکاتێکدایە کە تائێستاش، چارەنووسی مووچەی مانگی 12ـی ساڵی رابردووی مووچەخۆرانی هەرێم بەنادیاری ماوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی: ئەو نرخانەی دۆلار کە بڵاودەکرێنەوە فەرمی نین

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی رایدەگەیەنیت، “ئەو نرخەی ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، نرخێکی فەرمی و باوەڕپێکرا نییە”. جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی…
Total
0
Share