سیستمی دەرهێنانی کارتی نیشتمانی دەگۆڕدرێت

بڕیارە لە سەرەتای ساڵی نوێ سیستمێكی نوێ بۆ دەرهێنانی كارتی نیشتمانی بخرێتەکار و دەتواندرێت منداڵ پاش لەدایكبوونی، دەستبەجێ كارتی نیشتمانی بۆ دروستبكرێت.

ئەحمەد حەدید، بەڕێوەبەری رەگەزنامە و زانیاریی شارستانیی عێراق ئاشکرایکرد، ” لە سەرەتای ساڵی داهاتوو، سیستمێكی نوێ بۆ دروستكردنی كارتی نیشتمانی كاری پێدەكرێت، لە سیستمە نوێیەکەدا بەشی وردبینیی ناوەندی كارادەكرێت، كە توانای وردبینكردنی مامەڵەی سەرجەم فەرمانگەكانی كارتی نیشتمانی هەیە و ژمارەیان 328 فەرمانگەیە، لەگەڵ 21 بەشی تۆماركردنی ناوەندی و هەشت نووسینگە لە باڵوێزخانەی عێراق”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە سیستمە نوێیەكەدا خزمەتگوزاری و ئاسانكاریی زیاتر بۆ هاوڵاتییان دەستبەردەكرێت، دەتوانرێت پاش لەدایكبوونی منداڵ، دەستبەجێ كارتی نیشتمانی بۆ دروستبكرێت، کە پێچەوانەی سیستمی ئێستایە ناتواندرێت كارتی نیشتمانی بۆ منداڵانی خوار 12 ساڵ دەربهێندرێت.

وتیشی، بەپێی دوایین ئامار، تاوەکو رۆژی 1ی ئەیلول، 46 ملیۆن و 241 هەزار و 111 هاوڵاتی كارتی نیشتمانییان بۆ دروستكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share