تەرمی قوربانییانی رووداوەكەی سلێمانی بەخاكسپێردران

تەرمی 14 قوربانیی رووداوەكەی سلێمانی لە پزیشكی دادوەرییەوە بۆ مزگەوت رەوانەكران، دواتریش لە رێوڕەسمێكدا لە گۆڕستانی كەڵەكن بەخاكسپێردران.

شەوی پێنجشەممە 17ی تشرینی دووەم، لە گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی بەهۆی غازی LPG-یەوە تەقینەوە لە خانوویەکی سێ نهۆمیدا روویدا، لە ئەنجامدا 15 کەس گیانیان لەدەستدا و 13ی دیکەش برینداربوون.

بەیانی ئەمڕۆ تەرمی قوربانییان لە پزیشكی دادوەریی سلێمانییەوە بۆ مزگەوتی بابە شێخی سیرێ گوازرانەوە، دواتر بە رێوڕەسمێك بەرەو گۆڕستان بەڕێخران و لەوێ بەخاكسپێردران.

بڕیارە لە دوای ئەو رێوڕەسمە، تەرمی پانزەهەمین قوربانیی رووداوەكە رەوانەی رۆژهەڵاتی کوردستان بکرێتەوە و لەوێ بەخاکبسپێردرێت.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “تەرمی حسێن گوڵگار، ئەو وەستای شۆفاژەی لە رووداوەکەدا گیانی لەدەستدا رەوانەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکرێتەوە”.

حسێن گوڵکار، وەستای شۆفاژ، خەڵکی شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان بووە، لە کاتی رووداوەکە سەرقاڵی کاری چاککردنەوە بووە لە سیستەمی غازی ماڵی حاجی مەزهەر، هاوسەرەکەشی لە هەمان ماڵ میوان بووە، بەو هۆیەوە خۆی لەگەڵ 14 ئەندامی ئەو خێزانە گیانی لەدەستدا و هاوسەرەکەی و 12 کەسی دیکەش برینداربوون.

 

بابەتی پێشتر

تەرمی یەکێک لە قوربانییەکانی تەقینەوەکەی سلێمانی رەوانەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکرێتەوە

بابەتی دواتر

پێکدادان لە نێوان فڕۆکەیەک و ئۆتۆمبێلێكی ئاگرکوژێنەوە روویدا و دەیان قوربانی لێکەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گواستنەوەی سلێمانی: ئەگەر سەرجەم سێکتەرەکان پارەداربکرێن، دەتوانین هێڵی میترۆ و شەمەندەفەریش دابنێین

بەرپرسێكی بواری گواستنەوە رایدەگەیەنێت، ئەگەر سەرجەم سێکتەرەکان پارەداربکرێن، دەتوانن هێڵی میترۆ و شەمەندەفەریش دابنێن. لەگەڵ ئەوەی شەقامەکان قەرەباڵغییەکی…
Total
0
Share