ئاسایشی هەولێر: سێ کەس بەتۆمەتی شەڕەتەقەکەی ئەمشەو دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، روونکردنەوەیەکی لەبارەی شەڕەتەقەکەی ئەمشەوی گەڕەکی تەیراوە بڵاوکردەوە.

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، “دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ، لە گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر دەنگی تەقە بیسترا، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی تیمەکانمان، دەرکەوت ئەو تەقانەی کە بیستراون، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی نێوان دوو خانەوادەوە بووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، سێ تۆمەتباری ئەو رووداوە دەستگیرکران و بەدواداچوونیش بەردەوامە بۆ دەستگیرکردنی تەواوی ئەو کەس و تۆمەتبارانەی، هۆکار و بەشداربوون لەو رووداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕێواز فایەق بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەوەی حساب بۆ یەكێتی نەكات حسابی بۆ ناكەین

ڕێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، وەڵامی وتارێكی نێچیرڤان بارزانی دەداتەوە، كە لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی حزبەكەیدا ڕایگەیاندبوو، “پارتی…
Total
0
Share