کەشتیوانێکی ئاسمانیی ساختە بە فێڵ نزیکەی حەوت هەزار دۆلار لە ژنێکی بەساڵاچووی ژاپۆنی دەستێنێت

ژنێکی بەساڵاچوو لە دوورگەی هۆکایدۆی باکووری ژاپۆن، لەلایەن کەسێکەوە کە بانگەشەی ئەوەی کردووە ‘کەشتیوانێکی ئاسمانییە’ فێڵی لێدەکرێت و نزیکەی یەک ملیۆن یەن (شەش هەزار و 700 دۆلار)ـی لێ دەستێنێت.

بە وتەی پۆلیسی هۆکایدۆ، ژنە تەمەن 80 ساڵەکە لە مانگی تەمموزی ساڵی رابردوودا، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چاوی بەو کەسە کەوتووە کە بانگەشەی ئەوەی کردووە، کەشتیوانێکی ئاسمانییە.

بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس، ئەو کەسە پێی وتووە کە “کەشتییە ئاسمانییەکەی لە ژێر هێرشدایە و پێویستی بە پارەی کاش هەیە بۆ کڕینی ئۆکسجین”.

ئاژانسەکانی ژاپۆن باس لەوەدەکەن، پێدەچێت ئەو ژنە هەستی خۆشەویستیی هەبووبێت بۆ ئەو کەسە، بۆیە نزیکەی یەک ملیۆن یەن-ی بە شێوازی ئەلیکترۆنی بۆ ناردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share