لەسەر ڕازی نەبوون بۆ هێنانی ژنی سێیەم ژنی دووەمی خۆی كوشت

پیاوێك لە پارێزگای زیقار بەهۆی ئەوەی ڕێگری لێكردووە ژنی سێیەم بهێنێت، ژنی دووەمی خۆی لە ئۆتۆمبێلەكەی خستووەتە خوارەوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای زیقار ئەمڕۆ یەكشەممە 7ی شوبات، بە بەشێك لە میدیاكانی عێراقی ڕاگەیاندووە، “هاوڵاتییەكی پارێزگاكە كە لە پەنجاكانی تەمەنیایەتی، لە ڕێگایەكی خێرادا ژنی دووەمی خۆی لە ئۆتۆمبێلەكەیەوە فڕێداوەتە خوارەوە”.

سەبارەت بە هۆكاری پشت ئەو كارەی، سەرچاوەكە ئاشكرایكردووە، “ئەو ژنە هەوڵی داوە ڕێگری لە هاوسەرەكەی بكات ژنی سێیەم بهێنێت، لەكاتی دەمەقاڵێ لەناو ئۆتۆمبێلەكە هاوسەرەكەی لە ئۆتۆمبێلەكەوە فڕێی داوەتە خوارەوە”.

ڕوداوەكە پێش پێنج ڕۆژ ڕویداوە و بەهۆی سەختی برینەكەیەوە، ئەمڕۆ ژنەكە گیانی لەدەستداوە، وەك سەرچاوە ئەمنییەكە ئاشكرایكردووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، قوربانییەكە بەر لەوەی گیان لەدەستبدات سكاڵای لەسەر هاوسەرەكەی تۆماركردووە، دواتر بەپێی مادەی 405 لە یاسای سزادانی عێراقی پیاوەكە دەستگیر كراوە.

بابەتی پێشتر

كازمی بڕیارێك لە بەرژەوەندیی جوتیاران دەدات

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی: ڕێگە نادرێت پێشێلکاری یاسا بکرێت و زیان بە ڕەوتی ژیانی گشتی بگەیەندرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ.. لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا خواردنەکەیان ماددەی هۆشبەری تێدابووە و هەرای ناوەتەوە

ئامادەبووانی ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە ئەمریکا خواردنێکیان پێدراوە ماددەی هۆشبەری تێدابووە، بەبێ ئەوەی بەخۆیان بزانن. لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا،…
Total
0
Share