غاندی: منداڵان باشترین مامۆستان لە ژیاندا

مەهاتما غاندی بۆ ڕۆژنامەیەك وەڵامی 22 پرسیار دەربارەی ژیان دەداتەوە.

⁃ ڕەسەنی ھەموو ئاشوبێک؟ غاندی: خۆپەرستی.
⁃ چۆن بەختەوەر ئەبیت لە ژیان؟ غاندی: باشبە لەگەڵ ھەمووان.
⁃ ترسناکترین مرۆڤ؟ غاندی: درۆزن.
⁃ جوانترین دیاری لە ژیان؟ غاندی: لێبوردەیی.
⁃ باشترین پەناگە لە ژیان؟ غاندی: خودایە.
⁃ گرنگترین خەڵک لە ژیاندا؟ غاندی: خەڵک.
⁃ گرنگترین شت لە ژیانتدا؟ غاندی: خۆشەویستی.
⁃ گەورەترین نھێنی لە ژیاندا؟ غاندی: مردن.
⁃ ھەست و سۆزی ژیان چۆن ناودەنێیت؟ غاندی: ئاشتی لە ناوەکی و ناخ.
⁃ باشترین مامۆستا لە ژیاندا؟ غاندی: منداڵان.
⁃ جوانترین ڕۆژی ژیان؟ غاندی: ئەمڕۆ.
⁃ ئاسانترین شت لە ژیاندا؟ غاندی: ئەوەیە تۆ ھەڵە بکەیت.
⁃ گەورەترین بەربەست لە ژیان؟ غاندی: ترس
⁃ گەورەترین ھەڵە لە ژیاندا؟ غاندی: سازشکردن لەسەر بڕواکانت.
⁃ گرنگترین شتی بنەڕەتی لە ژیان؟ غاندی: پەیوەندییەکانت لەگەڵ ئەوانی تر.
⁃ گرنگترین شێوازی کات بەسەربردن لە ژیاندا. غاندی: کارکردن.
⁃ بەرامبەری جەنگ بە جەنگ. غاندی: کەواتە کەی شەڕ کۆتایی دێ؟
⁃ ئەو ھێزەی کە گەورەترین کاریگەری ھەیە لە ژیان. غاندی: باوەڕە.
⁃ ڕێگای خێرا بۆ گەیشتن بە ئامانج. غاندی: ڕێگای ڕاست.
⁃ چ چالاک بەھێزترین پارێزەری ژیانە. غاندی: خۆشەویستی و لێبوردەیی
⁃ گەورەترین دۆڕاندن: غاندی: ناکامی
⁃ ئەگەر (چاو بە چاو – عین بالعین) جێبەجێ بکرێت. غاندی: ئەوکاتە ھەموو جیھان چاویان نابینا دەبێ.

بابەتی پێشتر

زەبەلاحەکانی بەریتانیا بڕیاریان لە یارییە مێژووییەکە دا

بابەتی دواتر

بە میوزیك و شانۆ ژمارەی قوربانییەكانی مین كەمدەكرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یاریزانێک بەهۆی زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی تەواوکەرە خۆراکییەکان گیانیلەدەستدا

یاریزانێکی لەشجوانی میسری بەهۆی زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی وزەبەخش و تەواوکەرە خۆراکییەکان گیانیلەدەستدا. یاریزانەکە ناوی ئەیمەن مەجدییە، ماوەی سێ…
Total
0
Share