دوای تێپەڕبوونی حەوت ساڵ بەسەر کوژرانی، ئەمڕۆ لە زیندانی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان بکوژی رەحیم زەبیحی دەرهێنەری کورد لە سێدارە درا.
رەحیم زەبیحی دەرهێنەری ناسراوی کورد کاری دەرهێنانی بۆ چەندین فیلمی سینەمایی و دراما کردووە کە بەناوبانگترینیان ماڵەکەی مەعروفە.
لە کۆتایی ساڵی 2018 رەحیم زەبیحی و کەیوان زەبیحیی برای کە تەرمەکانیان بە سووتاوی لەناو ئۆتۆمبێلێکدا لە نزیک شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان دۆزرایەوە.
دواتر کەسێکی نزیکی خۆیان بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکە دەستگیرکرا و هەر زوو دانی بە تاوانەکەیدا نا.
ئەمڕۆو دوای تێپەڕبوونی حەوت ساڵ سزاکە بۆ بکوژی ئەو دەرهێنەر و براکەی لە زیندانی شاری سنە جێبەجێکرا.