نوێترین وێنەی بڵاوكراوەی هونەرمەند زیاد ئەسعەد

نوێترین وێنەی هونەرمەندی گۆرانیبێژ زیاد ئەسعەد بڵاوكرایەوە و كەسایەتییەكی هونەری باسی كاتی گرتنی وێنەكە و ناردنی لە لایەن زیاد ئەسعەدەوە دەكات.

عەبدولغەفار عەبدوڵڵا میدیاكار و كەسایەتیی هونەری، ئەم وێنەیەی هونەرمەند زیاد ئەسعەدی بڵاوكردووەتەوە و نووسیویەتی، “بەڵێ ئەم وێنەیە زیاد ئەسعەدی هونەرزانە، نە موڵکی کەسە، نە بۆ هیچ کەسێکی ناردووە بە تایبەت بیکات بە موڵکی خۆی، ئەو وێنەیە ئەو ساڵ بۆ من و چەند کەسێکی نارد، ئێمە دڵمان نەهات بڵاویبکەینەوە، بەڵام کاتێک بڵاوکرایەوە هەندێک بەداخەوە رەسمی خۆیان لەگەڵ پۆست کرد!”.

هەروەها دەڵێت، “وەک هەمیشە گۆرانی و وێنەکانی کەسانێک خۆیان کردووە بە خاوەنی، کە بە هیچ شێوەیەک ڕێگەپێدراو نین لەلایەن خودی زیاد ئەسعەدەوە، بەڵکو ئەو هەمیشە پێیباشبوو کارەکانی بەرهەمەکانی بۆ هەموو خەڵک بن، بۆیە تکایە بەرهەم و وێنەی هیچ هونەرمەندێک خۆتانی لێمەکەن بە خاوەن و موڵکداری بۆ پەیدامەکەن!”.

بابەتی پێشتر

سەرۆكی شارەوانی جێبەجێكردنی پڕۆژەكی گرنگی راگەیاند

بابەتی دواتر

دەزگای دژەتیرۆر: هێزەكانی دژەتیرۆر هاوبەشی خەم و ئەركی پاراستنی خانەوادەی قوربانییان و سەردانیكارانی ڕووداوەكەی گەڕەكی كازیوەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share