وەزارەتی تەندروستی: حاڵەتێکی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە دهۆک تۆمارکرا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم، رایگەیاند، حاڵەتێکی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە دهۆک تۆمارکرا.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، تووشبوویەکی دیکەی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا، ئەویش پیاوێکی دانیشتووی سێمێڵە، تەمەنی 43 ساڵە پیشەی قەسابە، بەرکەوتەی ئاژەڵی تووشبوو بووە، دوای سەردانی نەخۆشخانە و گومانلێکردن بە نەخۆشییەکە و بوونی نیشانەکانی، چەندین رێکاری چارەسەری پزیشکی بۆ گیراوەتەبەر.

دەشڵێت، ئێستا لەژێر چاودێریی پزیشکی لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و چارەسەر وەردەگرێت و تاوەکو ئێستا باری تەندروستیی جێگیرە.

وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، داوا لە هاوڵاتییان دەکەین لەکاتی بوونی گومان و نیشانەکانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ پێویستە تیمەکانی ڤێتێرنەری ئاگاداربکەنەوە.

دەشڵێت، ئەو هاوڵاتییانەی بەرکەوتنیان لەگەڵ ئاژەڵ یان بەرهەمەکانی هەیە لەکاتی بوونی هەر نیشانەیەکی ناتەندروست، بەخێرایی سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن بێ دواکەوتن.

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم، لەماوەی رابردوو نۆ حاڵەت دەستنیشانکراون دووانیان لەبەر قورسیی باری تەندروستییان گیانیان لەدەستداوە و ئەوانەی دیکە بەتەواوی چاکبوونەتەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی رۆشنبیری بۆ دەزگاکانی راگەیاندن: رەچاوی دۆخی دەروونیی خەڵک بکەن و هەواڵی نادروست بڵاومەکەنەوە

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هه‌رێم، لەبارەی دۆخی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە، گشتاندنێکی ئاراستەی سه‌رجه‌م دەزگاکانی راگەیاندن کرد. وەزارەتەکە…
زیاتر ببینە

بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: لە ئەمڕۆوە کێشەی کەمبوونی کاتژمێرەکانی کارەبا نامێنێت

بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایدەگەیەنێت، بەرهەمهێنانی غاز گەیشتووەتەوە ئاستی پێشوو و لە ئەمڕۆوە کێشەی کەمبوونی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا…
Total
0
Share