سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری و سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم کۆبوونەوە

سەرۆک کۆمار پێشوازی لە سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری و سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان كرد.

د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق لە بەغداد پێشوازی کرد لە جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری و هیوا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم.

لەمیانی دیدارەکەدا، پێداچوونەوە بە رەوشی ئەمنیی ناوچەکە کرا و جەخت له گرنگیی پاراستنی ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی هاوڵاتییان و پەرەپێدانی کاری ئەمنی و هەواڵگری بۆ دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیریی زیاتر له سەرتاسەری عێراق و هەرێمدا. هەروەها دەستخۆشی لەو قوربانی و کارانە کرا کە لەلایەن دەزگای ئاسایش و دەزگاکانی دیکەوە، لە بەرەنگاربوونەوەی تاوان و تیرۆردا دراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ناوی سوودمەندبووان لە وەرگرتنی یەکەکانی نیشتەجێبوون رادەگەیەنێت

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم رایدەگەیەنێت، دوای تەواوکردنی سەرجەم رێکارەکان، وەزارەتەکە بەشێوەکی رەسمی یەکەکانی نیشتەجێبوون دابەشدەکات و ناوی…
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی هەرێم: داوا لە عێراق دەکەین بۆ دەرخستنی راستییەکان دەست بە لێکۆڵینەوە بکات

سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێم رایدەگەیەنێت، “داوا لە عێراق دەکەین بۆ دەرخستنی راستییەکان دەست بە لێکۆڵینەوە بکات”. سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، لە…
Total
0
Share