سەرۆکی پارتی چاکسازیی بەریتانیا: ئەگەر بگەینە دەسەڵات 600 هەزار پەنابەر دیپۆرت دەکەینەوە

سەرۆکی پارتی چاکسازیی بەریتانیا رایگەیاند، ئەگەر بگەینە دەسەڵات، ئەوا بەبێ پرس و راوێژ و گەڕانەوە بۆ بۆچوونی پەنابەرەکان، 600 هەزار پەنابەر دیپۆرت دەکەینەوە.

نایجڵ فەرەج، سەرۆکی پارتی چاکسازیی بەریتانیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وەک بەشێک لە پلانی رێگریکردن لە هاتنی پەنابەران، ئەگەر ببینە براوەی هەڵبژاردنەکان پەیڕەوی پڕۆژەی “گەڕانەوەی دادپەروەری” دەکەین.

باسی لەوەشکرد، ئەگەر پێویستبکات، ژمارەی پەنابەرانی زیندانیکراو بۆ  24 هەزار بەرزدەکەنەوە، هەروەها پارە دەدرێتە وڵاتانی وەک ئەفغانستان، ئێران و ئیریتریا، تاوەکو ئاسانکارییان بۆ بکەن لە ناردنەوە و دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share