وەزراەتی کاری هەرێم رایگەیاند، بڕیاری لێخۆشبوون لە پێشینەی هاوسەرگیریی ماوە بۆ سوودمەندبووانی کەمئەندامان درا.
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێم، رایگەیاند، بڕیاردرا بە لێخۆشبوون لە پێشینەی هاوسەرگیریی ماوە بۆ سوودمەندبووانی کەمئەندامان کە پێش ساڵی 2013 پێشینەی هاوسەرگیرییان وەرگرتووە.
لە نووسراوەکەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیدا هاتووە، رێنماییەکە لە رێکەوتی دەرچوونی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران کاریپێدەکرێت و لە رۆژنامەی رەسمیی وەقایعی کوردستان، بڵاودەکرێتەوە.