شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت، ئەمساڵ بڕی بارانبارین و بەفربارین بەشێوەیەک دەبێت، کە قەرەبووی وەرزی پێشووی دابارین دەکاتەوە.
محەمەد کەمال، شارەزای کەشناسی رایگەیاند، “پێشبینیدەکەین لە پاش 21ـی ئەیلول، پلەی گەرمی بەشێوەیەکی بەرچاو روو لە دابەزین بکات و لە هەندێک ناوچە، گۆڕانکارییەکە بەجۆرێک دەبێت، هاوڵاتییان پێویستیان بە ئامێرەکانی فێنککردنەوە نابێت و، چیتر پێشبینی ناکەین شەپۆلی چڕی گەرما رووبکاتەوە ناوچەکانمان”.
سەبارەت بە پێشبینییەکان بۆ وەرزی دابارینی داهاتوو لە هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەکرد، “پێشبینیدەکرێت بەراورد بە ساڵی رابردوو، بڕی بارانبارین باشتربێت و بڕێکی زیاتری باران لە هەرێمی کوردستان ببارێت، بەڵام لە سەرەتای وەرزی پایزدا، ناڕێکییەک لە داباریندا دەبێت و، دواتر باشتر و جێگیرتر دەبێت”.