رێباز حەملان: پێموایە ئەمڕۆ لەسەر داهاتی نانەوتی رێککەوتن دەکرێت

بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، وەفدێکی هەرێم لە بەغدادە و پێموایە ئەمڕۆ لەسەر داهاتی نانەوتی رێککەوتن دەکەن.

رێباز حەملان، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، وەفدی هەرێم بۆ یەکلاکردنەوەی بابەتی داهاتی نانەوتی، باج و رسومات لە بەغدادە.

وتیشی، هەفتەی رابردوو وەفدی هەرێم لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق لەسەر گومرگ رێککەوتن کە 50%ـی بۆ هەرێم بێت و 50%ـی بۆ بەغداد بێت.

ئەوەشی وت، “پێموایە ئەمڕۆ کۆتایی بە بابەتی داهاتی نانەوتی دێت و رێککەوتن دەکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share