وەزارەتی ناوخۆ: کاری بازرگانی لەگەڵ پارێزگاکانی عێراق بەردەوام دەبێت

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە ژمارەیەک بڕیاری سەبارەت بە ڕێکار و ڕێنماییەکانی ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ پارێزگاکانی عێراقدا بەردەوام دەبێت و لە 10ی ئازاریش کۆبوونەوەی دیکە دەکرێت بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخەکە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، “هەموو جۆرە کۆڕ و کۆبوونەوە و گردبوونەوە و کۆنفرانسێک قەدەغەیە، بەستنی ماسک لە فەرمانگە و دامەزراوەکانی حکومەت و ناوەندەکانی خوێندن و بازاڕ و شوێنە گشتییەکان دەبێت جێبەجێ بکرێت، هەروەها لێکدووریی کۆمەڵایەتی بپارێزرێت”.

وەزارەتی ناوخۆ ڕاشیگەیاندووە، “چێشتخانە و کافتریا و ڕێستورانتەکان دەبێت لە باخچەکانیان خزمەتگوزاری پێشکەش بە هاوڵاتییان بکەن و سەرجەم سینەماکانیش لە مۆڵ و شوێنە گشتییەکان دادەخرێن”.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە کە لە بەرواری 10ی ئازار جارێکی دیکە لیژنەی باڵای کۆرۆنا کۆدەبێتەوە بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخەکە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی تەندروستی: ڤاكسینی كۆرۆنا دەگاتە هەرێم

بابەتی دواتر

كازمی: یەدەگی دراو بە بڕی 4 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share