بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆببێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی سێ تەوەرەوە بکرێت کە یەکێکیان پەیوەستە بە مووچەوە.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەندامدەدات و لە بڕگەی یەکەمیشدا ئەنجامی کۆبوونەوەکانی وەفدی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ تاووتوێدەکرێن.
هەر بەپێی زانیارییەکان لە بڕگەی دووەم و سێیەمی کۆبوونەوەکەدا راپۆرتی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی سەبارەت بە خانەنشینی و دەستبەری کۆمەڵایەتی کرێکاران گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت و بەدواداچوون بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی پێنج و شەشی ئەمساڵ دەکرێت.