پەیامێك لە مەكتەبی سیاسیی یەكێتییەوە

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە یانزەیەمین ساڵڕۆژی جینۆسایدی ئێزدییەكان لە راگەیەنراوێكدا دەڵێت،” یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پشتیوانی و هاوكاریی خۆی دووپاتدەكاتەوە بۆ هەر هەنگاوێك كە ببێتە مایەی بووژاندنەوە و سەقامگیری لە شەنگال و بەجینۆسایدناساندنی ئەو تاوانە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا و ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، “لە هەموو كاتێك زیاتر پێویستمان بە بڕیارێكی یەكگرتوو هەیە، لە نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراقدا كە سەرجەم لایەنەكانی كوردستانیش پشتگیری و پشتیوانیی لێبكەن لەپێناوی گەڕاندنەوەی سەرجەم ئاوارەكان بۆ سەر زێدی خۆیان”.

دەقی راگەیەنراوەكەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان:

لە یانزەیەمین ساڵڕۆژی جینۆسایدی خوشك و برا ئێزدییەكان و پەلامارە داگیركاری و وێرانكارییەكانی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر شەنگال و دەوروبەری، سەری رێز و نەوازش بۆ شەهیدانی ئەو كارەساتە دژ بە مرۆڤایەتییە دادەنەوێنین و بەخەمێكی پڕ لە ئازارەوە ئەم یادە دەكەینەوە.

ئێزدییەكان وەك خاوەنی رەسەنی شەنگال و دەوربەری لە بزووتنەوەی كوردایەتیدا هەمیشە پێشەنگ بوون و رۆڵی پڕ جوامێرانەیان بینیوە، بۆیە بە درێژایی مێژوو لەلایەن داگیركەرانەوە چەندینجار پەلاماردراون و (فرمان) كراوەتە سەریان.

بۆ ساڕێژبوونی یەكجارەكیی ئەو زامە پڕ لە سوێیە، ئێستا لە هەموو كاتێك زیاتر پێویستمان بە بڕیارێكی یەكگرتوو هەیە لە نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵدا كە گشت لایەنەكانی كوردستانیش پشتگیری و پشتیوانیی لێبكەن لەپێناوی گەڕاندنەوەی گشت ئاوارەكان بۆ سەر زێدی خۆیان.

هەر بۆ ئەو مەبەستەش یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پشتیوانی و هاوكاریی خۆی دووپاتدەكاتەوە بۆ هەر هەنگاوێك كە ببێتە مایەی بوژاندنەوە و سەقامگیری لە شەنگال و بەجینۆسایدناساندنی ئەو تاوانە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا.

دروود بۆ رۆحی پاكی شەهیدانی شەنگال و سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاریی كوردستان

مەكتەبی سیاسیی

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی دارستانی سلێمانی کەسێکی دەستگیرکرد کە وێنەی خۆی لەکاتی راوکردن بڵاوکردووەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستانی سلێمانی، تۆمەتبارێک دەستگیرکرا بەهۆی ئەوەی وێنەی خۆی لەکاتی راوکردن لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share