مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: بە شەهیدبوونی پۆلێک جوامێری هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لەناخی دڵەوە خەمباربووین

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی، رایگەیاند، بە شەهیدبوونی پۆلێک جوامێری هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لەناخی دڵەوە خەمباربووین.

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “بەڕێزان  كەسوكار و خانەوادەی  سەربەرزی شەهیدان (شەهید ئاری شێخ سوعاد تاڵەبانی لە هێزەكانی دژە تیرۆر، شەهید دیار سەردار لە هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان و شەهید سەرمەند عەلی، لە هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپراسیۆنی ئاسایش)، لەناخی دڵەوە خەمبار بووین  بە شەهیدبوونی  ئەم  پۆلە جوامێرەی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ.

دەشڵێت، ئەو شەهیدانە لە ئەركی جێبەجێكردنی یاسا و چەسپاندنی  هێمنی  و ئاسایشی سلێمانی و روبەڕوبوونەوەی لاساراندا  گیانی خۆیان  بەخشی.

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی دەشڵێت، بۆ  ئەم خەمە قووڵە پرسە و ماتەمیی خۆمان  ئاڕاستەی خانەوادە تێكۆشەرەكەتان  و گشت هاوڕێیان لە هێزەكانی پارێزگاری لە ئارامی و سەروەریی یاسا دەكەین، لە یەزدانی مەزن داواكارین شەهیدەكان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و ئارامی بە گشت لایەك ببەخشێت، هیوای  چاكبوونەوە و شیفاش بۆ بریندارەكان دەخوازین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوبەری نەخۆشخانەی منداڵان: توشبوون بە كۆرۆنا لە منداڵاندا زیادیكردووە

بەڕێوبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەنێو منداڵاندا لەسەر ئاستی جیهان زیادیكردووە و دەشڵێت، ئێستا…
Total
0
Share