بومەلەرزەیەکی بەهێز ئەفغانستانی هەژاند

بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی بەهێز ناوچەیەکی ئەفغانستانی هەژاند و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی ئاشکرانەکراوە.

بنکەی ئەڵمانی بۆ توێژینەوەی جیۆلۆجی بڵاویکردەوە، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.2 پلە بە پێوەری رێختەر لە قوڵایی 186 کیلۆمەتر ناوچەی هندوکوشی لە ئەفغانستان هەژاندووە.

ناوچەی هندوکوش بە ناوچەیەکی پڕ لە چالاکی بومەلەرزە ناسراوە، لە ماوەکانی رابردوودا چەندین بومەلەرزەی بەهێزی بەخۆیەوە بینیوە.

تا ئێستا زیانەکانی بومەلەرزەکەی ئەمڕۆ ئاشکرا نەکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

10 هه‌زار سه‌ربازی به‌ریتانى به‌هۆی گرفتى ته‌ندروستیی مێشكه‌وه‌ له‌ خزمه‌ت دوورخراونه‌ته‌وه‌

ڕۆژنامه‌یه‌كى به‌ریتانى ئاشكرایده‌كات، زیاتر له‌ 10 هه‌زار سه‌ربازی به‌ریتانى به‌هۆی گرفتى ته‌ندروستیی مێشكه‌وه‌ له‌ خزمه‌ت دوورخراونه‌ته‌وه‌. ڕۆژنامه‌ى “ده‌یلی…
Total
0
Share