لەبارەی کۆبانێوە داوایەک لە ئێڵۆن مەسک دەکرێت

داوا لە ئێڵۆن مەسک، خاوەنی کۆمپانیای تێسلا و سپەیس ئێکس دەکرێت، ئینتەرنێتی ستارلینک بۆ شاری کۆبانێ لە رۆژئاوای کوردستان دابین بکرێت.

د. چۆمان هەردی، نوسەر و مامۆستای زانکۆ لە پۆستێکدا لە تۆڕی ئێکس، نوسیویەتی ” لە رۆژی 21ـی ئەم مانگەوە شاری کۆبانێ لەلایەن حکومەتی سوریاوە ئاو و کارەبا و ئینتەرنێتی لەسەر بڕدراوە، چاودێران هۆشداریی لە روودانی کارەساتی مرۆیی دەدەن لەنێویاندا جـ،ـیـ.نـۆسـ.ـاید.”

ئەو نوسەرە کوردە داوا لە ئێڵۆن مەسک دەکات ئینتەرنێتی ستارلینک بۆ شاری کۆبانێ دابین بکات لەپێناو رزگارکردنی گیانی هاوڵاتییان، چونکە ”بێ بوونی ئینتەرنێت، هیچ شایەتحاڵ و چاودێرێک نییە بەسەر رووداوەکانەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەكی بەپەلە لە كارەبای سلێمانییەوە.. ئەم ناوچانە بێ كارەبا دەبن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی ئاگاداری ناوچەكانی دەربەندیخان، پێنجوێن، شارەزوور، سەیدسادق و هەڵەبجە دەكاتەوە كە بەهۆی چاكسازییەوە كارەبایان نییە…
زیاتر ببینە

ئاگادارییەک لە هاتوچۆی سلێمانییەوە سەبارەت بە لیژنەکانی پشکنینی ئۆتۆمبێل

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، کاری لیژنەکانی پشکنینی ئۆتۆمبێلیان رێکخستووەتەوە و لەمەو بەدوا بە شێوازێکی دیکە کاردەکەن. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی…
Total
0
Share