پزیشکیان سەردانی ئەرمینیا و بێلاڕووسیا دەکات

مەهدی سەنایی، راوێژکاری سیاسیی سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، ئێوارەی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو، مەسعود پزیشكیان، سەرۆک کۆماری ئێران دەست بە گەشتێکی دوو رۆژیی دەکات بۆ وڵاتانی ئەرمینیا و بێلاڕووسیا.

سەنایی لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەشی وت، “ئامانجی سەردانەکە بریتییە لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانمان، بەتایبەتی لە بواری بازرگانیدا و واژووکردنی چەند رێککەوتنێک”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاربوو سەردانەکە سەرەتای مانگی تەمموز بێت، بەڵام دواخرا.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سەنایی رایگەیاند، پزیشکیان بانگهێشتنامەیەکی رەسمیی پێگەیشتووە بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی رێكخراوی هاوکاریی شانگاهای، کە بڕیارە لە مانگی ئەیلولدا لە چین بەڕێوەبچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدیای ئێران: ڕێبەری باڵای ئێران دیاریکراوە و تەنیا ئاشکراکردنی ماوە

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، پڕۆسەی هەڵبژاردنی ڕێبەری باڵای ئەنجامدراوە و تەنیا ئاشکراکردنی ناوەکەی ماوە. میدیاکانی ناوخۆی ئێران ئاشکرایانکرد، ئەنجومەنی…
Total
0
Share