وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ هاوڵاتییانی: سەردانی ئێران مەکەن

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە زمانی فارسی داوا لە هاوڵاتییانی دەکات، سەردانی ئێران نەکەن و ئەگەر هەر پلانێکی لەو جۆرەیان هەیە، پێیدا بچنەوە.

لە هۆشدارییەکدا کە لەلایەن هەژماری رەسمیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە، بەهۆی زیادبوونی گرژیی ئەمنی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، داوا لە هاوڵاتییانی ئەمریکا دەکەین، خۆیان لە سەردانی ئێران بەدووربگرن.

جەختیش لەوەکراوەتەوە، هەر کەسێک بیر لە سەردانی ئێران دەکاتەوە، پێویستە هەڵسەنگاندن بۆ بڕیارەکەی بکاتەوە، چونکە هاوڵاتییانی ئەمریکا “نابێت گەشت بۆ ئێران بکەن” لە هیچ بارودۆخێکدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیا و جێگرەکەی لە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیاندا گیانیان لەدەستدا

بەیانیی ئەمڕۆ وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیا و جێگرەکەی بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیان گیانیان لەدەستدا. بەپێی سەرچاوە ئەمنییەکانی ئۆکرانیا وەزیری ناوخۆی…
Total
0
Share