ڤیدیۆ.. سوپای تورکیا چی لەدوای خۆی جێهێشت لە چیای گارە؟

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڤیدیۆی پاشماوەکانی سوپای تورکیای لە چیای گارە بڵاوکردەوە و میدیاکانی پەکەکەش نوسیویانە، “ڤیدیۆکە بەڵگەیە لەسەر هەوڵی سوپای تورکیا بۆ کوشتنی دیلەکانی”.

لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، سوپای تورکیا چەندین پاشماوەی لە دوای خۆی بەجێهێشتووە، لەوانە پاچ و خاکەناز و چەندین پێداویستی سەربازی.

لە ڤیدیۆکەدا یەکێک لە گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان قسەدەکات و دەڵێت، “ئەو ئەشکەوتە شوێنی ڕاگرتنی دیلەکان بووە کە سوپای تورکیا بۆردومانی کردووە، لە هەمان کاتدا بە کۆپتەر ئەندامانی سوپای تورکیا دابەزێندراونەتە شوێنەکە بۆئەوەی ئەو ناوچەیە کۆنترۆڵبکەن، بەڵام گەریلاکان ڕێگەیان پێنەداون لەو شوێنە بمێننەوە”.

گەریلاکەی پارتی کرێکارانی کوردستان دەڵێت، “هێنانی ئەو پێداویستیانە بۆ ئەو شوێنە نیشنەی ئەوەیە کە سوپا ویستوویەتی لەو ناوچەیە بمێنێتەوە و بەتەواوی جێگرببێت، بەڵام گەریلاکان ڕێگەیان نەداوە و زوو کشاونەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتیی مامۆستایان: بە زووترین كات مووچە دابەشبكرێت و هەر 30 رۆژجارێك بدرێت

یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان سەبارەت بە دەستپێكردنی پڕۆسەی خوێندن راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە رایدەگەیەنێت، بەھۆی تەنگەژەكانی نێوان هەرێم و عێراق كێشەكان…
زیاتر ببینە

سەركردایەتییەكی یەكێتی: هەژموون بەسەر دەسەڵاتی دادوەرییەوە هەرێمی كردووەتە نموونەیەكی ناشرین

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتی رایدەگەیەنێت، هەژموونگەرایی پارتی بەسەر دەسەڵاتی دادوەرییەوە وایکردووە هەرێمی کوردستان ببێتە نموونەیەکی ناشرینی حوکمڕانی. میقداد شێخ…
زیاتر ببینە

وەزارەتی خوێندنی باڵا: هەنگاوەکانى دامەزراندنى سێ یەکەمەکانى سەر بەشەکانى زانکۆکان دەستپێکرد

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم بڵاویکردەوە، هەنگاوەکانی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی سەر بەشەكان لە دەرچووانی ساڵانی خوێندنى…
Total
0
Share