عەباس ئەکرەم: داشکاندن لە کرێی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگەکان دەکرێت

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، بۆ ئەمساڵی خوێندن داشکاندنی 45% لە کرێی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگەکان دەکرێت.

عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت بڕیاردرا داشکاندن لە کرێی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم بە حکومی و ناحکومییەوە بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، داشکاندنەکە بە شێوەیەکە 45% لە کرێی خوێندنی پارالێل زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان، لە زانکۆ و پەیمانگە ئەهلییەکانیش لەنێوان 10%-25% دەبێت بەپێی ئەنجامی ریزبەندیی نیشتمانیی زانکۆکانی هەرێم.

ئاشکراشیکرد، هاوشێوەی ساڵانی رابردوو هیچ جیاوازییەک لەنێوان کرێی خوێندنی پارالێل لە بەیانیان و ئێواران ناکرێت، لێخۆشبوون بۆ کرێی خوێندنی منداڵان و کەسوکاری شەهیدانیش بەردەوامدەبێت.

جەختیشیکردەوە، بڕیارەکە تا کۆتایی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم بەردەوامدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەر هەنگاو و پرۆژەیەک لە خزمەتی خەڵکە خۆشەویستەکەماندا بێت یەکێتی لەگەڵیدا دەبێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی…
Total
0
Share