بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی سیاسەتی هاوسەنگی و پاراستنی ئارامی و ئاسایش پەیڕەودەكات

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد لەگەڵ د. لەتیف جەمال رەشید، سەرۆك كۆماری عێراق كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا دۆسیە سیاسی و ئەمنی و ئابورییەكان لەسەر ئاستی وڵات و ناوچەكە هەڵسەنگاندنی بۆ كرا و پابەندبوون بە دیدی هاوبەش و رێككەوتن لەسەر پڕۆژەی نیشتمانی لەپێناو زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەكاندا جەختی لەسەر كرایەوە.

بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە كۆبوونەوەكەدا خرایەبەر باس و هەردوولا پەرۆشبوون بۆ رەخساندنی زەمینەی لەبار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد كە ببێتە مایەی بووژاندنەوە و بەهێزتركردنی هاوبەشیەتی و زیاتر خزمەتكردنی خەڵك.

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە كۆبوونەوەكەدا جەختی لە كاركردن بە بنەما دەستووریی و یاساییەكان كردەوە و رایگەیاند، “یەكێتی سیاسەتی هاوسەنگی و پاراستنی ئارامی و ئاسایش پەیڕەودەكات كە ئەمەش بۆ زامنكردنی مافی هەموولایەكە”.

سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سوپاسی سەرۆك كۆماری عێراقی كرد بۆ پەرۆشی و بەدواداچوونی بەردەوامی بۆ كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد بە تایبەتی پرسی مووچە و شایستە داراییەكانی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: جەژن بۆنەیەكی گرنگە بۆ ئاشتەوایی و گەردن ئازادی و قووڵكردنەوەی گیانی پێكەوەژیان

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم پەیامێكی بڵاوكردەوە رایگەیاند، جەژنی رەمەزان لە هەموو موسڵمانان پیرۆزبێت وعیبادەت و رۆژووی هەموو لایەك…
Total
0
Share