وەزارەتی داد: نزیکەی هەشت هەزار کەس لە زیندانەکانی عێراق ئازادکراون

وەزارەتی دادی عێراق بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای لێبوردنی گشتی، نزیکەی هەشت هەزار سزادراو لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق ئازادکراون.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی دادی عێراقدا هاتووە، لەدوای دەستکردن بە جێبەجێکردنی یاسای لێبوردنی گشتی، حەوت هەزار و 995 سزادراو ئازادکراون و پرۆسەکەش بەردەوامیی هەیە.

ئاشکراشیکرد، ئەوانەی ئازادکراون دابەشکراون بەسەر سەرجەم پارێزگاکانی عێراقدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی عێراق بڕیاریدا قەدەغەی وەڵامدانەوەی پرسیارەکان تەنها بە زمانی عەرەبی چارەسەربکات

خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزیری خوێندنی باڵای عێراق بڕیاریدا قەدەغەکردنی وەڵامدانەوەی تاقیکردنەوەکان بە زمانی کوردی لە…
Total
0
Share