بافڵ جەلال تاڵەبانی و محەمەد شیاع سودانی کۆبوونەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغداد کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و خالید شوانی وەزیری دادی عێراق ئامادەبوون، دۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە خرایەبەر باس و جەخت لە پاراستنی سەقامگیریی وڵات کرایەوە.

بەڕێوەچوونی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار جەختی لەسەر کرایەوە، ئەوەش لەپێناو تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان و پاراستنی سەقامگیریی سیاسیی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share