سودانی: لە سەرتاسەری عێراق کارەبا باشتر دەکەین

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پارەی تەواویان بۆ باشترکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا لە سەرتاسەری عێراق تەرخانکردووە.

بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێک گەیشتە پارێزگای سەڵاحەدین و پرۆژەی جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی وێستگەی کارەبای دووەمی بێجی بە غاز، کردەوە.

سودانی لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، حکومەتەکەی پارەی پێویستی بۆ پەرەپێدانی سەرجەم کەرتەکانی بەرهەمهێنان، گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا لە سەرانسەری وڵاتدا، تەرخانکردووە.

جەختیشی لەوەکردەوە، کەرتی وزە بناغەی هەر پلانێکی گشتگیری گەشەپێدانە و لە ئەولەویەتەکانی حکومەتەکەیەتی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کێشە بۆ گەشتە ئاسمانییەکانی عێراقیش درووستبوو، گەشتی نێوان عێراق و وڵاتێک راگیرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاویکردەوە، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و فڕۆکەخانەکانی ئیماڕات راگیران بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە. ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر…
Total
0
Share