ناوتۆمارکردن بۆ وەرزی حەجی 2026 دەستپێدەکات

بەڕێوەبەری حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە ناو تۆمارکردن بۆ وەرزی حەجی 2026 دەستپێدەکات.

نیاز نەقشبەندی بەڕێوەبەری حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە تۆمارکردنی ناو بۆ پرۆسەی حەجی ساڵی 2026 دەستپێدەکات و ماوەی یەک مانگ دەخایەنێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ناو تۆمارکردن بێبەرامبەرە، لەدوای کۆتاییهاتنی تۆمارکردنی ناوی حاجیان، لە 1 ی تشرینی یەکەم تیروپشک بۆ ناوی حاجیان دەکەین.

داوایشیکرد، ئەوانەی پێشتر حەجیان کردووە ناویان تۆمارنەکەن، چونکە ناوەکەی رەتدەکرێتەوە، ئەوانەشی پێشتر ناویان نووسیوە، پێویستە جارێکی دیکە ناویان تۆماربکەنەوە، چونکە ناوەکانیان سڕاوەتەوە.

لێرەوە دەتوانیت ناوت تۆماربکەیت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share