کەناڵی فۆکس نیوز: رۆژی دووشەممە ترەمپ و پوتن کۆدەبنەوە

کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی رایدەگەیەنێت، رۆژی 11ـی ئاب (دووشەممە) کۆبوونەوەی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمیر پوتن، هاوتا رووسییەکەی بەڕێوەبچێت.

کەناڵەکە لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ئاماژە بەوە دەکات، شاری رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، یەکێک بووە لەو شوێنانەی کە پێشنیازکراوە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە و ئاژانسی تاس-ی رووسییش، ئەمەی پشتڕاستکردووەتەوە.

هاوکات بەپێی چەند سەرچاوەیەکی دیکە، لە ئەگەری ئەوەی کۆبوونەوەکە لە رۆما بەڕێوەنەچێت، رەنگە وڵاتێکی عەرەبی بۆ شوێنی کۆبوونەوەکە دیاریبکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

روسیا ئامادەكاری بۆ كارپێكردنی یەكەم مانگی دەستكردی تایبەت بە ئینتەرنێت دەكات

دامەزراوەی (ریشینیۆڤ)ی روسی رایدەگەیەنێت، شارەزایان مانگی Skif-D دەخەكار كە لەناوخۆدا پەرەیپێدراوە بۆ زامنكردنی خزمەتگوزارییەكانی ئینتەرنێت. یفغینی نیستیرۆڤ، بەڕێوەبەری…
Total
0
Share