کۆمپانیاکان خەڵک ئاگاداردەکەنەوە..بەریتانیا تووشی قەیرانی بەرهەمەکانی شیریش دەبێت

 بەشێک لە گەورە کۆمپانیاکانی بواری خۆراک و بەرهەمەکانی شیرەمەنی لە بەریتانیا، خەڵکی وڵاتەکەیان لە ئەگەری کەمبوونەوەی بەرهەمەکانیان بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخ و کەمی کارمەندەوە ئاگاداردەکەنەوە.

ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، ئێرلا فودس ڕایگەیاندووە، کۆی بەرهەمە شیرەمەنییەکان لە ساڵی 2022دا بەڕێژەی 3% کەمیکردووە ئەگەر ئەوە بگاتە 5% وڵات تووشی کورتهێنان و قەیرانی ئەو بەرهەمانە دەبێت.

سەرچاوە ناوخۆییەکانی بەریتانیا بە ڕۆژنامەکەیان وتووە، وڵاتەکەیان لە لێواری قەیرانێکی قورسی بەرهەمەکانی شیرەمەنیدایە، کۆمپانیاکان دەیانەوێت ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەت بکەن بۆ دابینکردنی وزەی پێویست بۆئەوەی ڕێگری لەو قەیرانە بکەن.

بەپێی ڕۆژنامە بەریتانییەکە، ئەوانەی ئاژەڵداری دەکەن تووشی کەمی پێداویستییەکانی خۆراک بۆ ئاژەڵەکانیان بوون هەروەها دەستی کرد لە بوارەکەدا کەمبووەتەوە و ئەوەش هۆکارە بۆ قەیرانێکی لەوجۆرە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح: ئەگەر بە بەردەوامی نیوئەمپێر کارەبا بەکاربهێنیت 19 هەزار دینارت بۆدێتەوە

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، “ئەگەر بەبەردەوامی نیوئەمپێر کارەبا بەکاربهێنیت 19 هەزار دینارت بۆدێتەوە”. عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان…
زیاتر ببینە

هاککەرە ئێرانییەکان هێرشیان كردووەتە سەر چەند ناوەندێكی بەرگری و ئەمنیی ئەمریكا و ئیسرائیل

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ئاشکرایکرد، هاککەرەکانی پەیوەست بە ئێران توانیویانە سەرکەوتووبن لە هاککردنی ژمارەیەک کۆمپانیای تایبەت بە تەکنەلۆژیای بەرگری لە…
Total
0
Share