نزیکەی 50 کۆنگرێسمان دژی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نوێن لەگەڵ ئێران

لە کۆی 50 کۆنگرێسمانی کۆمارییەکانی ئەمریکا 49 ئەندامی ئەنجومەنی پیران ئاشکرایانکردووە، کە پاڵپشتیی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نوێی نێوان ئێران و وڵاتانی جیهان ناکەن.

ئەو کۆنگرێسمانانە جەختیانکردەوە، حزبەکەیان ناڕازییە بەرامبەر هەوڵەکان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی 2015ن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا 49 ئەندامی کۆنگرێس ڕایانگەیاندووە، ئەگەری هەیە ئیدارەی جۆ بایدن بگاتە ڕێککەوتن لەبارەی کەمکردنەوەی سزاکانی ئەمریکا لەسەر ئێران و سوککردنی مەرجەکانی سەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی.

ئاماژەیان بەوشکردووە، هەر ڕێککەوتنێک وادەکات هیچ ڕێگرییەک لەبەردەم ئێراندا نەبێت بۆ پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی هەروەها پاڵپشتیی ئێران دەکات بۆ تیرۆر.

ئاشکراشیکرد، کە هەر ڕێککەوتنێکی ئێستا سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی مەرجەکانی کەمتر دەبێت لە ڕێککەوتنی پێشووی 2015 و زۆر لاوازتر دەبێت.

کۆنگرێسی ئەمریکا پێشتر هۆشداریدایە بایدن لەهەر ڕێککەوتنێک بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەنجومەنەکە، داواشیانکرد بۆ هەر بڕیارێک ڕاوێژ و ڕەزامەندیی ‏ئەنجومەنی پیران وەربگیرێت.

لە دەقی یاسای پێداچوونەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ساڵی 2015دا بەناوی”‏INARA‏”دا ‏هاتووە، لەسەر سەرۆک پێویستە “دەقی ڕێککەوتنەکە و سەرجەم بەند و ماددەکانی” ‏ڕەوانەی کۆنگرێس بکات لەماوە پێنج ڕۆژ دوای گەیشتن بە ڕێککەوتن، بۆ پەسەندکردنی ‏ڕێککەوتنەکەش پێویستە لانیکەم 60 دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی پیران بەدەستبهێنێت و ‏دەنگبەدەن بە مانەوە لە ڕێککەوتنەکەدا.‏

 

كۆمارییەكان ئێستا لە ئەنجومەنی پیران زۆرینەن و 50 ئەندامیان هەیە، لەكاتێكدا ‏دیموكراتەكان 48 ئەندامیان هەیە، هەرچەندە سەرۆك و جێگری ئەنجومەنەكە مەیلیان ‏بەلای دیموكراتەكانە.‏

بابەتی پێشتر

یاریی نێوان چێڵسی و نیوکاسڵ بووە جەنگی ڕوسیا و ئۆکرانیا

بابەتی دواتر

نەتەوە یەكگرتووەكان: نزیكەی 3 ملیۆن كەس لە ئۆكرانیا ئاوارەبوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share