دوو وەزیر بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا

ئێوارەی ئەمڕۆ، وەزیرانی بەرگری و ژینگەی غانا، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا.

بەپێی ئامارەکانی حکومەتی غانا، بەهۆی رووداوەکەوە جگە لە ئێدوارد عومانە بۆئاما، وەزیری بەرگری و ئیبراهیم مورتەلا محەمەد، وەزیری ژینگە، شەش کەسی دیکەش کە لەناو ئەو هێلیکۆپتەرەدابوون، گیانیان لەدەستداوە.

حکومەتی غانا دەشڵێت، فڕۆکەکە لە ناوچەی ئەشانتی لە باشووری وڵاتەکە کەوتووەتەخوارەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چین: هیوادارین لەگەڵ ئەمریکا لە گەشەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانمان بەردەوامبین

گوۆ جیاکون، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند، وڵاتەکەی هیوادارە لەگەڵ ئەمریکا کاربکات بۆ پێشخستنی گەشەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیان. لە…
Total
0
Share