قەیسەری تۆپی پێ كۆچی دواییكرد

كۆچی دوایی فرانس پیكینپاوەر ئەفسانەی تۆپی پێی ئەڵمانیا و پاڵەوانی مۆندیال وەك یاریزان لە ساڵی 1974 و راهێنەر لە 1990 راگەیەندرا.

پیكینپاوەر (78 ساڵ) دوێنێ كۆچی دواییكرد و ئەمڕۆ لەلایەن یەكێتیی تۆپی پێی ئەڵمانیاوە مردنەكەی ئاشكراكرا.

ئەفسانەكەی سەرپەرشتیاری هەڵبژاردەی ئەڵمانیای رۆژئاوا لە حەفتاكانی سەدەی رابردوو و راهێنەری (دی مانشافت) لەنێوان 1984 و 1990 و، كارگێڕی پێشووی یانەی بایرن میونج لە نەوەدەكاندا، لەم ساڵانەی دوایی بەهۆی كێشە تەندروستییەكانیەوە لە ژیانی گشتی دووركەوتەوە.

پیكینپاوەر لەسەر ئاستێكی فراوان وەك باشترین یاریزانی تۆپی پێ لە مێژوودا دادەنرێت، تاكە بەرگریكارە دوو جار خەڵاتی تۆپی ئاڵتوونی بردووەتەوە، نازناوی (قەیسەر)ی پێدراوە بەهۆی شێوازی گونجاوی لە یاریکردن و کەسایەتیی بەهێزی لەناو یاریگا و دەرەوەیدا.

ئەستێرە كۆچكردووەكە، كە بە درێسی یانەكانی بایرن میونخ، نیویۆرك كۆزمۆسی ئەمریكی و هامبۆرگ درەوشایەوە، چەندین پۆستی كارگێڕی لەئەستۆبووە، دیارترینیان سەرۆكایەتیی لیژنەی رێكخەری مۆندیالی 2006 لە ئەڵمانیا و، سەرۆكایەتی گەورە یانەی بایرن میونخ-ی ئەڵمانی.

بابەتی پێشتر

پارێزگاى هەولێر روونكردنەوە لە بارەى بڕیارى دابەزاندنى نرخى نان و سەموون دەدات

بابەتی دواتر

مامۆستایانی ناڕازی لەبارەی شکاندنی بایکۆتەوە روونکردنەوەیەکیان بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share