قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی ئەڵمانیا كۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد و چۆنییەتی چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ باڵیۆزی ئەڵمانیا گفتوگۆیان لەبارەوە كرا”.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، “لە كۆبوونەوەم لەگەڵ كریستیانە هۆمان، باڵیۆزی ئەڵمانیا گفتوگۆمان كرد لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد و چۆنییەتی چارەسەركردنی كێشەكان و سوپاسی هاوكارییەكانی حكومەتی ئەڵمانیاشم كرد بۆ هەرێمی كوردستان بە تایبەت لە بوارەكانی كارسازی و كشتوكاڵ و راهێنانی هێزەكانی پێشمەرگەدا”.

وتیشی، “هەروەها بەبۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكەی لە عێراق ماڵئاواییمان لێكرد و هیوای سەركەوتنم بۆ خواست لە ئەركی داهاتوویدا”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share