دەزگای ئاسایش: سێ تیرۆریست دەستگیرکران

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی سێ تیرۆریست رادەگەیەنێت.

دەزگای ئاسایشی هەرێم، رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتیی ‌گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەهەماهەنگیی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و دژەتیرۆری کەرکوکی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق و هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان توانیان لەسنووری پارێزگای کەرکوک و سلێمانی (سێ)تیرۆریست دەستگیربکەن و بەهەماهەنگیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان و هاوپەیمانان-هێزی تایبەتی ئەمریکا کێوماڵی ناوچەی شوان ئەنجامبدەن.

دەشڵێت، لە رۆژی 18ی ئەیلولی 2025،  بەڕێوەبەرایەتیی ‌گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و دژەتیرۆری کەرکوکی سەربەوەزارەتی ناوخۆی عێراق بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانیان لەسنووری پارێزگای کەرکوک تیرۆریستێک دەستگیربکەن و دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و دانپێدانانی تیرۆریست و لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگری ورد توانرا شوێنی (دوو)تیرۆریستی دیکە لەسنووری پارێزگای سلێمانی دەستنیشان بکرێت و بەهەماهەنگیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان هەردوو تیرۆریست دەستگیرکران، کەلەماوەی رابردوو چەکداری داعش بوون و لەئێستاشدا کاری رێکخراوەییان بۆ داعش کردووە و لەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بیری توندڕەوییان بڵاوکردووەتەوە و دوای کۆکردنەوەی زانیارییەکان ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی ‌گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەهەماهەنگیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان و هاوپەیمانان-هێزی تایبەتی ئەمریکا، توانییان لەسنووری ناوچەی شوان کێوماڵی بەرفراوان ئەنجامبدەن و چەندین شوێن و حەشارگەی تیرۆریستان لەناوبەرن.

باس لەوەشدەکات، لەئێستادا تیرۆریستان بەماددەی دووی تیرۆر راگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیاری قەدەغەی هاوردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان کاریگەریی لەسەر نرخ دەبێت؟

سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی، ڕایگەیاند، بەهۆی بڕیارەکەی عێراقەوە بۆ قەدەغەی هاوردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان، میوەکان گران دەبن. دوای ئەوەی…
Total
0
Share