حەوت ناوچەی عێراق لە ریزی گەرمترین ناوچەکانی جیهانن

ماڵپەڕی پلاسێرڤیل-ی ئەمریکی بڵاویکردەوە، حەوت ناوچەی عێراق پلەی گەرمی بەرزیان تۆمارکردووە و لە گەرمترین ناوچەکانی جیهانن.

ماڵپەڕەکە خشتەی 14 ناوچە و شاری لە سەرانسەری جیهاندا بڵاوکردووەتەوە وەک گەرمترین ناوچەکانی جیهان، کە ریزبەندییەکە بەمشێوەیە:

1- ئومێدیە (ئێران) بە پلەی گەرمیی 49.5 پلەی سیلیزی.

2- سەفی ئاباد دەزفول (ئێران) بە پلەی گەرمیی 49 پلەی سیلیزی.

3- عەمارە (عێراق) بە پلەی گەرمیی 48.9 پلەی سیلیزی.

4- بەسرە (عێراق) بە پلەی گەرمیی 48.7 پلەی سیلیزی.

5- ئابادان (ئێران) بە پلەی گەرمیی 48.6 پلەی سیلیزی.

6- ئەحسا (سعودیە) بە پلەی گەرمیی 48.4 پلەی سیلیزی.

7- ناوچەی حوسێن لە بەسرە (عێراق) بە پلەی گەرمیی 48.2 پلەی سیلیزی.

8- کوەیت بە پلەی گەرمیی 48.2 پلەی سیلیزی.

9- فاو (عێراق) بە پلەی گەرمیی 48.1 پلەی سیلیزی.

10- عەلی غەربی (عێراق) بە پلەی گەرمیی 47.7 پلەی سیلیزی.

11- نەجەف (عێراق) بە پلەی گەرمیی 47.6 پلەی سیلیزی.

12- عەین ساڵح (جەزائیر) بە پلەی گەرمیی 47.6 پلەی سیلیزی.

13- ناسریە (عێراق) بە پلەی گەرمیی 47.2 پلەی سیلیزی.

14- مەسجد سولەیمان (ئێران) بە پلەی گەرمیی 47.1 پلەی سیلیزی.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share