لەدوای هێرشە درۆنییەکان، كۆمپانیای گەڵف كیستۆنی بەریتانی بەرهەمهێنانی نەوتی لە کێڵگەی شێخان راگرت.
کۆمپانیاکە بڵاویکردەوە، “بەهۆی هێرشی سەر كێڵگە نەوتیەكانی نزیك لێمان، رێوشوێنی پێشوەختەمان بۆ پاراستنی كارمەند وشوێنەكانيان گرتووتەبەر و بەشێوەیەكی كاتی بەرهەمهێنانی نەوتمان لە كێڵگەكەدا راگرتووە”.
هەر ئەمڕۆ و بە هەمان هۆکار کۆمپانیای DNOـی نەرویجی بەرهەمهێنانی نەوتی لە کێڵگەکانی تاوکێ و پێشخابوور راگرت.