راگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی هەولێر رایدەگەیەنێت، هاوڵاتییەك لە كاتی مەلەكردندا لە زێی گەورە خنكا.

بەپێی راگەیەندراوێك بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و ئێوارەی ئەمڕۆ كاتژمێر 05:30 ئاگاداركراینەوە كەوا هاوڵاتییەكی تەمەن35 ساڵ دانیشتووی قەزای خەبات لە زێی گەورە لە كاتی مەلەكردندا خنكاوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دەستبەجێ تیمی ژێرئاوی خەبات چوونە شوێنی رووداو توانیان دوای كاتژمێرێك گەڕان تەرمەكە بدۆزنەوە و رەوانەی پزیشكی دادی كرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی هێرشەکانی داعشەوە سەرۆکی هەرێم لەگەڵ فەرماندەکانی پێشمەرگە کۆدەبێتەوە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کۆدەبێتەوە و مەبەستی کۆبوونەوەکەش هێرشەکانی ئەمدواییەی…
Total
0
Share