ئەمشەو ئاگرێک لە یەکێک لە هۆتێلەکانی سەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود کەوتەوە و لەلایەن تیمەکانیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی توانرا کۆنترۆڵبکرێت.
ئارام عەلی وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمشەو ئاگرێک لەسەربانی یەکێک لە هۆتێلەکانی سەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود کەوتەوە و لە ماوەیەکی کەمدا توانرا کۆنتڕۆڵبکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئاگرەکە جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانیی بەدواوە نەبووە، لە ئێستادا تیمەکان لە هەوڵی دیاریکردنی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکەن.