پێشبینییەکانى کەشوهەواى دووەم و سێیەم رۆژى جەژن ئاشکراکران

شارەزایەکى کەشناسى رایدەگەیەنێت، سبەى ئەگەرى باران لە زۆرینەى ناوچەکانى هەرێم هەیە بەڵام سێیەم رۆژى جەژن زۆربەى ناوچەکان خۆرەتاو دەبێت.

سالار حاجى عەلى، شارەزاى بواى کەشناسى بە تۆڕى میدیایى ئێستاى رایگەیاند، سبەى دووشەممە لە دووەم رۆژى جەژنى رەمەزاندا هەرێمى کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست و دەریای سوورەوە و، بەهۆیەوە شەپۆلی بارانبارین زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە و هەورەبروسەکە و لە هەندێک شوێنیش تاوەباران دەبێت.

سەبارەت بە کەشوهەواى سێیەم رۆژى جەژنیش ئەو شارەزایە دەڵێت، شەپۆلی باران لاواز دەبێت، زۆربەی ناوچەکان خۆرەتاو دەبێت، لەگەڵ پەڵەهەور و ئەگەری باران لە هەندێک ناوچەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە: هیچ پاساوێك بۆ ئەم هێرشانە نییە جگە لە تێكدانی سەقامگیری و ئاڵۆزكردنی زیاتری دۆخی هەرێم

ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، “هیچ پاساوێك بۆ ئەم ھێرشانە نییە جگە لە تێكدانی سەقامگیری و ئاڵۆزكردنی زیاتری دۆخی…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی شارباژێڕ: ھەر شۆفێرێک لەکاتی قەرەباڵغی شانی رێگەکان بەکاربھێنێت سزادەدرێت

بەشی ھاتوچۆی قەزای شارباژێڕ رایدەگەیەنێت، ھەر شۆفێرێک لەکاتی قەرەباڵغی شانی رێگەکان بەکاربھێنێت سزادەدرێت. بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی…
Total
0
Share