هاوڵاتییەکی ڕۆژهەڵاتی کە پێشتر سەردانی هەرێمی کردووە دەستگیر کرا

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویانکردەوە کە هاوڵاتییەکی دانیشتوی شارۆچکەی پاڵەی سەربە دێهێلۆڕانی پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە.

بەپێی زانیارییەکان تۆمەتی ئەوە دراوەتە پاڵ “ستار کەریمی” کە پەیوەندی لەگەڵ حزبێکی ئۆپۆزسیۆنی کوردی هەبووە کە بارەگاکانیان لە هەرێمی کوردستانە.

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لەسەر ئەو پرسە ڕایگەیاندووە، “بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 13ی ئازار، ستار کەریمی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە کە لە کاتی دەستگیرکردنی ئەو هاوڵاتییە کوردەدا ئەشکەنجەی دراوە بە لێدان خراوەتە ناو ئۆتۆمبیلەوە گواستراوەتەوە.

ستار کەریمی پێشتر سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە و ئەوەش گومانەکانی هێزە ئەمنییەکانی زیاتر کردووە بەوەی پەیوەندی بە حزبێکی ئۆپۆزسیۆنی کوردەوە هەبووە لە هەرێمی کوردستان.

بابەتی پێشتر

ئەگەر هاوسەرەکەی نەبوایە دەمرد

بابەتی دواتر

لەڕێی نەتەوەیەكگرتووەكانەوە دەیان ملیۆن دۆلار بۆ هەڵبژاردنی عێراق تەرخان كراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share