نرخی زێڕ بەرزبووەوە

دوای ئەو دابەزینەی ئەم هەفتەیە بەخۆیەوە بینی، ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخی زێڕ رووی لە بەرزبوونەوە کرد.

ئەمڕۆ هەینی نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان بۆ سێ هەزار و 348 دۆلار بەرزبووەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ هاوکاتە لەگەڵ بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ بە سەپاندنی باجی گومرگی بەسەر دەیان وڵات و ناوچەی جیهاندا.

لە ئێستادا بازاڕەکانی جیهان چاوەڕێی بڕیاری نوێن لە بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە بە گۆڕانکاری لە رێژەی سوودەکانیدا.

چاوەڕێدەکرێت، ئەگەر بانکی ناوەندیی رێژەی سوودەکانی دابەزێنێت، نرخی زێڕ بازێکی گەورەتر بدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتوگوزاری دووکان: لە ڕۆژانی جەژندا زیاتر لە 116 هەزار گەشتیار سەردانی دووکانیان کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری دووکان، ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی جەژندا زیاتر لە 116 هەزار گەشتیار سەردانی دووکانیان کردووە. بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری دووکان،…
Total
0
Share