نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە، دابەزینی تۆمارکرد بەراورد بە نرخی دوێنێ سێشەممە، بەپێی بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار بەرامبەرە بە 152 هەزار دیناری عێراقی.

ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بۆ 152 هەزار دینار دابەزی، لەکاتێکدا ئێوارەی دوێن ێ سێشەممە لە کاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی 153 هەزار و 300 دینار بوو.

ئەم دابەزینەی نرخی دۆلار بۆ بەرزکردنەوەی خستنەڕووی دۆلار دەگەڕێتەوە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە کە دوێنێ بە رێژەی %228 خستنەڕووی زیادکرد.

نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بۆ 152 هەزار دینار دابەزی، سەبارەت بە دراوەکانی تر نرخی 100 یۆرۆ بەرامبەرە بە 165 هەزار و 500 دینار و بەهای 100 پاوەندی بەریتانی بەرامبەرە بە 191 هەزار و 250 دیناری عێراقی، لیرەی تورکی بەرامبەرە بە پێنج هەزار و 750 لیرەی تورکی، تمەنی ئێرانیش سێ هەزار و 250 دینارە.

بابەتی پێشتر

ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

لە ئاگرەکەی هاوایدا زیاتر لە هەزار کەس بێسەروشوێن بوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share