هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە شۆفێر و سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلەکە وەرگەڕان.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان، بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لەنزیک گوندی تازەدێ ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پاتڕۆڵ بەئاراستەی ناحیەی باوەنور رۆیشتووە، کۆنترۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا، بەهۆیەوە شۆفێرەکە و سەرنشینێکی برینداربوون.
دەشڵێت، بریندارەکان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
باس لەوەشدەکات، بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتیی رووداوەکە، تیمی هاتوچۆ لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.