کەشناسیی هەرێم: لە سبەینێوە تاوەکو چوارشەممەی داهاتوو هیچ شەپۆلێکی گەرمی روو لە هەرێم ناکات

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، “لە سبەینێوە تاوەکو چوارشەممەی داهاتوو هیچ شەپۆلێکی گەرمی روو لە هەرێم ناکات”.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، نزمبوونەوەى پلەکانى گەرمی و کۆتایىهاتنى شەپۆلى گەرما کە بۆ ماوەى نزیکەى چەند رۆژێک بوو رووى لە ناوچەکەمان کردبوو لە سبەینێوە لاواز دەبێت.

دەشڵێت، ئەمڕۆ سێشەممە پلەى گەرمی هەر بە بەرزى دەمێنێتەوە سەنتەرى پارێزگاکان بە گشتى لە سەرووى 45 پلەى سیلیزى دەبێت و ناوچە شاخاوییەکان لە 42 پلەى سیلیزى نزیکدەبێتەوە و ئیدارەى گەرمیان لە 49 پلەى سیلیزى نزیکدەبێتەوە .

کەشناسیی هەرێم دەڵێت، سبەىنێ چوارشەممە کاریگەریى ئەم شەپۆلە گەرمایە لەسەر ناوچەکەمان کۆتاییدێت و پلەى گەرمی دەگەڕێتەوە سەر ئاستى ئاسایى خۆى بۆ ئەم وەرزە.

باس لەوەشدەکات، پێشبینىی نزمبوونەوەى پلەى گەرمی بە (3بۆ6) پلەى سیلیزى دەکرێت، لە سبەینێ چوارشەممە تاوەکو چوارشەممەى داهاتوو هیچ شەپۆلێکى گەرمی بۆ سەر ناوچەکەمان نییە .

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share